Mustafa Melih Ahıshalı
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئێران مووشه‌كه تازه‌كه‌ی به‌ناوی (موبین) ناساند كه توانای بڕینی 450 كیلۆمه‌تر وشكانیی هه‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ته‌سنیم بڵاویکردەوە، مووشه‌كه‌كه له ئێران دروستكراوه و ناوی "موبین"ه و بۆ یه‌كه‌مجار له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی MAKS-2019ی بواری فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونناسی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا نمایشكراوه.
مووشه‌كه ئێرانییه‌كه توانای بڕینی 450 كیلۆمه‌تری هه‌یه و كێشه‌كه‌ی 670 كیلۆگرامه. هه‌روه‌ها مووشه‌كه‌كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 900 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ده‌توانێت 45 هه‌زار پێ به‌رزببێته‌وه و تایبه‌تمه‌ندیی نزیك نه‌بوونه‌وه له راداره‌كانی هه‌یه.
ئه‌م مووشه‌كه بالیستییه كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی و بایۆلۆجیی هه‌یه و ده‌توانێت بگاته چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌ورووپا، ئاسیا و ئه‌فریقا، هەروەها توانای پێكانی ئامانجه‌كانی هه‌یه له به‌شێكی زۆری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هه‌ڕه‌شه ده‌بینرێت بۆسه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌رله هه‌موویان ئیسرائیل.
حكوومه‌تی تاران ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵه به‌هاوكاری و پشتگیریی رووسیا و كۆریای باكوور، به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی خۆی به‌ره‌وپێش ده‌بات و خاوه‌ن چه‌ندین مووشه‌كی بالیستییه به‌ناوه‌كانی شه‌هاب، سجیل، قه‌در، قیام، عاشورا و خوڕه‌مشه‌هر كه توانای بڕینی مه‌ودای 300 بۆ سێ هه‌زار كیلۆمه‌تریان هه‌یه.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه گرنگیی زۆری پێ ده‌دات، ئه‌و مووشه‌كانه‌یه كه ئێران خاوه‌ندارێتیی ده‌كات.
ئێرانیش نایه‌وێت مووشه‌كانی بكاته بابه‌تی دانوستان و مشت‌ومڕ كه له ئه‌نجامی ئه‌زموونی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران-عێراق به‌ده‌ستی هێناوه.