Zafer Fatih Beyaz, Dmitri Chirciu
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
مۆسكۆ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-دا به‌شداریی کرد له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و بۆشایی ئاسمان MAKS-2019 كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی جوكۆڤسكی له مۆسكۆ سازكراوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه‌ی كار له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیایه لە رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و بۆشایی ئاسمان MAKS-2019دا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆشحاڵیی خۆی به به‌شدارییكردن له رێوره‌سمه‌كه‌دا ده‌ربڕی و سوپاسی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-ی كرد بۆ بانگێشته‌كه‌ی.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد کە پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و بۆشایی ئاسمان MAKS-2019ی وه‌ك یه‌كێك له باشترین پێشانگاكان بینیوه و گوتی:
"ئێمه‌ش ئه‌مساڵ ١٤یه‌مین پێشانگای IDEFمان سازكرد. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فێستیڤاڵی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، بۆشایی ئاسمان و ته‌كنه‌لۆجیای TEKNOFEST كه هاوشێوه‌ی MAKS-2019ه به تایبه‌ت بۆ لاوه‌كانمان له ئیستانبوڵ رێكده‌خه‌ین. ئه‌و فێستیڤاڵه كه پارساڵ بۆ یه‌كه‌مجار رێكمان خست، زیاتر له ٥٥٠ هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر رووی تێكرد. له فێستیڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مساڵدا كه له نێوان رۆژانی ١-٢٢ی ئه‌یلوولی ٢٠١٩دا رێكده‌خرێت، چاوه‌ڕوانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌شدارین. ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م گه‌لی رووسیا له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه به‌ڕێز پوتین سه‌ردانی فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن. له‌ژێر ناونیشانی 'ئاینده له ئاسمانه‌كاندایه' له ماوه‌ی رابردوودا، وه‌ك توركیا له بواری گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا كاری گرنگمان كردووه''.
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌كرد هێڵی ئاسمانیی توركی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی خاوه‌ن یه‌كێك له فراوانترین تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانییه و رایگه‌یاند "فڕۆكه‌خانه‌كانمان له ئاست ئه‌و فڕۆكهخانانهدان كه زۆرترین سه‌رنشین رووی تێده‌كه‌ن. هێڵی ئاسمانیی توركی بۆ ٢٥٨ شار له ١٢٤ وڵات ده‌فڕێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها گوتی: "لەبارەی بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بە فڕۆکەوان و بێفڕۆکەوانیش ھەنگاوی باشمان ناوە. پڕۆژەی فڕۆکی جەنگی نەوەی پێنجەم لە جۆری TF-X جێگەی سەرنجە. مۆدێلێکی ھاوشێوەی فڕۆکەکەمان لە پێشانگای فڕۆکەوانی پاریس لە مانگی حوزەیران نمایش کرد و باسی ئەو ھەنگاوەمان کرد کە لە پڕۆژەکەدا پێی گەیشتووین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جەختیکردەوە لەسەر پەیوەندی دووقوڵی، دۆستایەتی و مێژوویی نێوان رووسیا و تورکیا و گوتی: "ژمارەی پێوانەیی لە ھاتنی ژمارەی گەشتیارانی رووسیا بۆ تورکیا تۆمار دەکەین و بەردەوامیشین لەمە. ئەمساڵ چاوەڕوان دەکەین زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی وڵاتەکەمان بکەن. قەبارەی بازرگانی نێوانمان ٢٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئامانجمان ١٠٠ ملیار دۆلارە. باوەڕم وایە ئەو نزیکبوونەوەی تورکیا و رووسیا لە بواری فڕۆکەوانی و تەکنەلۆجییەکانی بۆشایی ئاسمان یارمەتی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانیش بدات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ھیوای سەرکەوتنی بۆ پێشانگای فڕۆکەوانی و بۆشای ئاسمانی نێودەوڵەتی MAKS-2019 خواست.
- "ئاسۆی نوێ بۆ ھەماھەنگی ھاوبەش دەکاتەوە"
هاوکات سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە گوتارەکەیدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان MAKS-2019 گوتی: "دڵنیام لەوەی کە سەرکەوتنی رووسیا لە بواری بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی سەرنجی میوانە تورکەکانمان و سەرجەم ھاوبەشەکانمان رادەکێشێت، ئەمەیش ئاسۆی نوێ بۆ ھەماھەنگی ھاوبەش دەکاتەوە".
ڤلادیمیر پوتین جەختیشی لەوە کردەوە کە بۆ پێشانگای فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی MAKS-2019 سەرنجی لایەنەکانی راکێشاوە و ئاماژەی بەوەیشدا کە بەرەوپێشوەچوونی پیشەسازی فڕۆکە پەیوەستە بە ھەماھەنگی نێودەوڵەتییەوە.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەردانی بەشە جیاوازەکانی پێشانگاکەی کرد و زانیاری پێویستی لەسەر فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەمی رووسیا جۆری SU-57 لە بەرپرسان وەرگرت.
ئەردۆغان و پوتین پێکەوە سەیری نمایشی ھێلیکپۆتەر و فڕۆکەی نێو پێشانگەکەیان کرد.