Halil İbrahim Sincar
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
ماردین - AA
ماردین كه خاوه‌ن چه‌ندین شوێنه‌واری شارستانییه‌تە جیاجیاكانه، له‌ئێستادا گه‌شتی باڵۆنیش تیایدا به‌رده‌سته و هه‌لی بینینی شوێنه‌واره‌كانی له ئاسمانه‌وه ره‌خسێنراوه.
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی پارێزگای ماردین-دا به‌دروشمی "بهرزدهبینهوه ماردین" له ناوچه‌ی دارا گه‌شتی باڵۆن ده‌ستپێكراوه.
له شاری دارای مێژوویی له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆردا گه‌شته‌كانی باڵۆن ده‌ست پێ ده‌كات.
گه‌شتیاران كاتێك به باڵۆن به‌رزده‌بنه‌وه له لایه‌ك هه‌لی بینینی دیمه‌نی هه‌ڵهاتنی خۆر و له لایه‌کی دیکەیش هه‌لی بینینی شوێنه‌واره‌كانی ماردین-یان بۆ دەرخسێت.
كه‌مال پاڵا به‌رپرسی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی کە گه‌شته‌كانی باڵۆن رێكده‌خات له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ویستمان هه‌لی ته‌ماشاكردنی ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا له ئاسمانه‌وه به‌مرۆڤه‌كان ببه‌خشین. له‌به‌رئه‌وه بهئارهزوویهكی له‌م جۆره‌وه ده‌ستمان پێ كرد. ئێستاش گه‌شته‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ین".