Sarmand Hameed
13 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، خەلیفە بن زاید ئال نەهیان.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان-مان پێگەیشت".
مەسرور بارزانی بەناوی خۆی و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات بەگشتیی کردووە و لە پەیامەکەیدا هاتووە "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد. سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت".
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، خەلیفە بن زاید ئال نەهیان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.