Hakan Çopur
13 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2022
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن، لەمیانی یەکەمین گفتوگۆی لەگەڵ ھاوتا روسییەکەی، سێرگی شۆیگو لەوەتەی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، داوای راگەیاندنی "ئاگربەستی بەپەلەی لە ئۆکرینادا" کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جۆن کیربی بڵاوکراوەتەوە، ئۆستن بۆیەکەمین جار لە دوای ١٨ی شوباتەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، شۆیگو ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:"وەزیر، ڵۆید ئۆستن بۆ یەکەمین جار لە دوای ١٨ی شوباتەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو لە ١٣ی ئایار گفتوگۆی کردووە. ئۆستن بانگھێشتی رووسیای کردووە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە ئۆکراینادا و جەختی لە گرنگی بە کراوەیی جێھێشتنی نێوەندەکانی پەیوەندی کردووەتەوە".
ھێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە ٢٤ی شوبات دەستی پێکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا ژمارەیەکی زۆر سزایان بەسەر رووسیادا سەپاندووە.