Cüneyt Karadağ,Rahel Ali
23 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2023
بەرلین - AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان هیوای خواست موسڵمانان لە کەشێکی لەباردا، رۆژووە پیرۆزەکانیان بگرن.
ئۆلاف شۆلتز لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە: "ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان بەر لەوەی خۆر هەڵبێت بۆ خواردنی خوانی پارشێو شەو لە خەو هەڵستان. لە کاتێکدا ئەمڕۆ رەمەزان دەست پێ دەکات، هیوادارم باوەڕداران لە کەشێکی لەباردا، رۆژووە پیرۆزەکانیان بگرن".
لای خۆیشیەوە سەرۆکی فیدراڵیی ئەڵمانیا، فرانک ڤالتەر شتاینمایەر لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی لە موسڵمانان کرد.