Fakhradin Ibrahim Mohammad
23 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2023
هەولێر - AA
وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا، لۆيد ئۆستن لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له گرنگيى هاوبه‌شيى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان دەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى نامهيهكى له وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا، لۆيد ئۆستن پێگه‌يشتووە کە تيايدا سوپاسى نێچیرڤان بارزانی کراوە بۆ ئه‌و پێشوازييه گه‌رمه‌ى رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه له سه‌ردانيدا بۆ هه‌ولێر، لێى كراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لۆيد ئۆستن رایگەیاندووە کە "مايه‌ى خۆشحاڵيم بوو جه‌خت له هێز و گرنگيى هاوبه‌شيى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان له عێراق بكه‌مه‌وه".
هەروەها هاتووە: "ئۆستن وێڕاى ئاماژه‌دان به پێزانينى بۆ گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى پابه‌نديى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بۆ تێكشاندنى يه‌كجاره‌كيى داعش، داكۆكى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هاوكاريى به‌رده‌وامى ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ عێراقێكى ئارام و سه‌قامگير و خاوه‌ن سه‌روه‌رى، پێويسته".
بەپێی راگەیەندراوەکە "وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا هەروه‌ها سوپاسگوزاريى خۆى ده‌ربڕيوه بۆ رۆڵى نێچيرڤان بارزانى له به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى رێكخستنه‌وه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌ماى ياداشتى لێكگهيشتنى هاوبه‌شى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. خواستى وڵاتهكهيشى بۆ به‌رده‌واميى كارى پێكهوهيى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه".