Hakan Çopur,Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرك - AA
- مامۆستایه‌ك به‌ناوی ئه‌رسین كۆنكور كه له ساڵی 2008 بۆ 2015 له قوتابخانەکانی سه‌ربه فه‌تۆ له ئه‌مریكا به‌گرێبه‌ست كاریكردووه و دواتر به‌جێیهێشتووه، ساخته‌كارییه‌كانی فه‌تۆی له‌نێو زنجیره قوتابخانەی (charter) له‌و وڵاته به به‌ڵگه‌وه خسته‌ڕوو. كۆنكور باسی له ئه‌زموونێكی 10 ساڵیی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو كرد.
كۆنكور باس له‌وه ده‌کات كه چه‌ندین رووداوی لهقوتابخانەکاندا بینیووه كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوه‌كه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ بینینی هه‌نگاوی ناسایاییدا، ورده ورده لێیان دووركه‌وتووه‌ته‌وه و له‌كۆتاییدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له قوتابخانەکەدا ده‌ربكرێت و سكاڵا له‌دژی تۆماربكرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تێڕوانینه‌كان به‌رامبه‌ر رێكخراوه‌كه كه له توركیا به‌یاسا به رێكخراوێكی تیرۆرستی ناسێندراوه و هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی كوده‌تا، له ئه‌مریكا جیاوازه و هه‌ندێك لایه‌ن و دامه‌زراوه‌ی نێو حكوومه‌تی ئه‌مریكا پشتگیریی فه‌تۆ ده‌كات.
كۆنكور:"توركیا ئه‌مانه وه‌ك رێكخراوی تیرۆرستی ده‌ناسێت، به‌ڵام له ئه‌مریكا هیچ چالاكییه‌كی تیرۆرستییان نییه. پێویسته ئه‌مانه له ئه‌مریكا وه‌ك رێكخراوێكی مافیا بناسێندرێن. مافیای راسته‌قینه ئه‌مانه‌ن. رێكخراوێك كه ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و رووتی ده‌كاته‌وه. له‌نێوFBIدا كه‌سانێك هه‌ن كه به‌ڕاستی له حساب بانكییه‌كانیان ده‌كۆڵێته‌وه. رۆژێك دێت هه‌مووی ئاشكراده‌بێت. ده‌كرێت وا ببینرێت كه رۆژئاوا پشتگیریی ئه‌م رێكخراوه ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕای من مرۆژهكانی رۆژئاوا كه‌مێك تێڕوانینی مرۆڤدۆستانه‌یان بۆ بابەتهكه هه‌یه. ئه‌گه‌رنا ده‌زانن كه درۆزنن"
كۆنكور راشیگه‌یاند كه وه‌ك هه‌موو شوێنێكی دیكه‌ی جیهان، ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌مریكاش كه له قوتابخانەکانی رێكخراوه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌شێك له مووچه‌كانیان به‌زۆر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه و گوتی، "توركه‌كان هه‌موویان به‌هه‌مان شێوه. له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر و تا مامۆستاكانیش، بڕێكی دیاریكراوی مووچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ رێكخراوه‌كه."
كۆنكور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێكخراوی گوله‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌و قوتابخانه گرێبه‌ستانه هه‌موو ته‌نده‌ره‌كانی كار ده‌داته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌كه‌دا دروستیكردوون و، گوتی: "ئه‌و قوتابخانه گرێبه‌ستانه، به‌ناو ئه‌و قوتابخانانه‌ی قازانج ناكه‌ن، ئه‌و وه‌قفانه‌ی باسمان كردن كه له‌سه‌ر قاغه‌ز ئامانج لێیان قازانج نییه. ئه‌و پارانه‌ش كه جێگه‌ی باسن بڕی زۆرن. له ئێستادا باس له 10 هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ین بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك. ئه‌و پاره‌یه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندایه و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و پاره‌یه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی گوله‌ن".
كۆنكور باسی له‌وه كرد كه نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی (ئیف بی ئای) و یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی ویلایه‌ت ناو به‌ناو لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ساخته‌كاری ئه‌و قوتابخانه گرێبه‌ستانه‌ی جێگه‌ی باسن و، گوتی: "هه‌ڵوێستی گشتی ئێف بی ئای چییه نازانم، به‌ڵام ده‌زانم كه له‌ناو ئێف بی ئایدا كه‌سانێك هه‌ن زۆر گرنگیی به‌و كاره ده‌ده‌ن".
كۆنكور باسی له‌وه كرد كه له ناو فه‌تۆدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌سه‌رو خۆی كارێك بكات باش ته‌ماشای ناكه‌ن و، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش سزای هه‌یه و، گوتی: "له‌ناو پێكهاته‌ی رێكخراوه‌كه‌دا شتێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه. ئازادی نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادی نییه پێویسته بپرسیت و مۆڵه‌ت وه‌رگریت 'ئایا ده‌توانم ئه‌و ئۆتۆمبێله بكڕم؟' كاتێک هاوسه‌رگری ده‌كه‌یت پێویسته پرس بكه‌یت. كاتێک ده‌چیت بۆ شوێنێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار پێویسته پرس بكه‌یت".
له كۆتایی گوته‌كانیدا كۆنكور بانگی له‌و كه‌سانه كرد كه هێشتا به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ) هه‌یه و، گوتی: "ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه چاوه‌كانیان بكه‌نه‌وه و بیر بكه‌نه‌وه، كه‌مێك له ده‌ره‌وه ته‌ماشا بكه‌ن كه چی ده‌گوزه‌رێت. رووبه‌ڕووی پروپاگه‌نده ده‌بنه‌وه. با به‌دوای رێگای ده‌رچووندا بگه‌ڕێن له‌و گوشاره‌ی ناچاریان ده‌كات درۆ بكه‌ن".