Hakan Çopur
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
له پێناسه‌كان سه‌باره‌ت به توركیا له یاسای بوودجه‌ی پنتاگۆن كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه واژووكرا هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ر توركیادا نه‌سه‌پێندراوه.
له یاسای بوودجه‌ی 2019ی پنتاگۆندا كه دوێنێ له رێوڕه‌سمێكدا له بنكه‌ی سه‌ربازیی Fort Drumی شاری نیویۆرك له لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه واژووكرا، ئه‌و به‌شه‌ی له‌باره‌ی توركیا له بوودجه‌كه‌دا هه‌یه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج.
له به‌شی توركیای یاساكه‌دا، پێشنیازكراوه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا راپۆرتێك پێشكه‌ش به كۆمیته‌كانی كۆنگرێس بكات له‌باره‌ی ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-توركیا، له‌و ماوه‌یه‌شدا تا راپۆرته‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 به توركیا به شێوه‌یه‌كی كاتی سنووردار ده‌كرێت.
له كاتێكدا له‌و به‌شه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌شداری توركیا له به‌رنامه‌ی F-35 سنووردارنهكراوه، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه دوو فرۆكه‌ی F-35 كه مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له بنكه‌ی ئاسمانیی Luke دانراون بۆ مه‌شق و راهێنانی فڕۆكه‌وانه توركه‌كان، تا ته‌واوبوونی ماوه‌ی مه‌شقه‌كه كه نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
ده‌قی بوودجه‌كه كه به‌واژووی دۆناڵد تره‌مپ به یاساكرا داوا ده‌كات كه دره‌نگترین كات له ماوه‌ی 90 رۆژدا پنتاگۆن راپۆرتێك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ئاماده بكات، تا ئه‌و راپۆرته‌ش پێشكه‌ش به كۆنگرێس ده‌كرێت راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35 به توركیا به شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌گیرێت.
توركیا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هێرشی هاوبه‌شی نیشتمانی كه له ساڵی 2002دا به‌شداری تیاداكرد، ئامانجی ئه‌وه‌یه لانیكه‌م 100 فڕۆكه له نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌ی جۆری F-35 Lightining II بكڕێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جیمس ماتیس له حەوتی حوزه‌یراندا له نامه‌یه‌كیدا بۆ كۆنگرێس دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌وڵی راگرتنی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی F-35 به توركیا نیشاندابوو.