Fahrettin İbrahim
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
کەرکووک - AA
کارەکانی دروستکردنی پردی ئاسنین بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی رێگەی هاتوچۆ لە نێوان کەرکووک-هەولێر بەردەوامە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت، راکان سەعید رایگەیاند کە مەبەستی کردنەوەی رێگەی هاتوچۆ لە نێوان کەرکووک و هەولێر، بەپێی رێککەوتنێک لە نێوان بەرپرسانی هەولێر و بەغدا، دەستکراوە بە دروستکردنی پردێکی ئاسنین.
رێگەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و بەغدا لە تشرینی یەکەمی 2017 بە هۆی ناکۆکی سەربازی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی داخرا.
بە گوتەی پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت ئەرکی دروستکردنی رێگەی کەرکووک-هەولێر بە هاوبەشی لە نێوان پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی کەرکووک دەبێت.
راکان سەعید بە ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند کە ئەرکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی رێگەکەش، بەپێی رێککەوتنێک لە ئەستۆی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵ و پێشمەرگە دەبێت.