Abdullah Shukur
13 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
بەرلین - AA
راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ رایگەیاند "ئەڵمانیا توركیایەكی دەوێت كە لە رووی ئابوورییەوە لە پێشكەوتندا بێت، ئەمە لە بەرژەوەندی ئێمە دایە".
ئەنگێلا مێركڵ لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست و وەڵامی پرسیارێكی پەیوەندیدار بە پێشهاتەكانی توركیای دایەوە.
راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند كە ناسەقامگیری توركیا لە رووی ئابوورییەوە لە بەرژەوەندی هیچ كەسێكدا نییە و جەختیکردەوە لەسەر گرنگی كاركردنی سەربەخۆی بانكی ناوەندی لەمبارەیەوە.
ئەنگێلا مێركڵ راشیگەیاند كە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەم پرسانە لەگەڵ سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تاوتوێ دەكات و راشیگەیاند كە سەقامگیری ئابووری وڵاتانی دەورووبەری یەكێتی ئەورووپا سوودی بۆ ئەوانیش هەیە.
راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ لەمبارەیەوە گوتی: "ئەڵمانیا توركیایەكی دەوێت كە لە رووی ئابوورییەوە لە پێشكەوتندا بێت، ئەمە لە بەرژەوەندی ئێمە دایە".