Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ویلایه‌تی نیویۆرك واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی دارایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كرد كه بڕی ٧١٦ ملیار دۆلاره.
له میانی رێوڕه‌سمێكدا له بنكه‌ی سه‌ربازی فۆرت درهم له نیویۆرك، دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی دارایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا ئه‌مه خێراترین بوودجه‌یه كه له كۆنگرێسه‌وه تێبپه‌ڕێندرێت و خۆشحاڵی خۆیشی به‌مه ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ به‌هێزتركردنی سوپای ئه‌مریكا ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان ناوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا دێت توانای سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رێگای ئه‌م بوودجه نوێیه‌وه ده‌توانن زۆرێك له چه‌كه‌كان نۆژه‌نبكه‌نه‌وه و گوتی: "له چه‌كه ئهتۆمییهكانیشماندا به‌م بوودجه‌یه ده‌توانین وه‌به‌رهێنانی جددی بكه‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رێگای هه‌مان بوودجه‌وه بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا زیاد ده‌كه‌ن. له‌باره‌ی كێبڕكێی سه‌ربازیش له بۆشایی ئاسماندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به پێش ركابه‌ره‌كانی وه‌ك چین و رووسیا ده‌كه‌وێته‌وه.
دوای پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه كرد و به‌مجۆره تێكستی ئه‌م پڕۆژه یاسایه كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو رای گشتیی ئه‌مریكا قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرد بوو به یاسا.
- دیاریكردنی ٩٠ رۆژ بۆ راده‌ستكردنی فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ٣٥ به توركیا
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر كرد داوا ده‌كات هه‌ره دره‌نگ له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا راپۆرتێك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ئاماده بكرێت.
یاساكه داوا ده‌كات تا پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه به كۆنگرێس به شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف ٣٥ به توركیا رابگیرێن.
پنتاگۆن له پڕۆژه یاساكه‌ی له سیناتۆ داوای كردبوو پلانێك ئاماده بكرێت بۆ ده‌رهێنانی توركیا له به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌كانی ئێف ٣٥، به‌ڵام لیژنه‌ی رێككه‌وتنی كۆنگرێس كه به لیژنه‌ی كۆنفرانس ناسراوه تێكستی پڕۆژه یاساكه‌ی ده‌رهێنابوو.
توركیا له رێگای به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی فره نه‌ته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه له ساڵی ٢٠٠٢ به‌شداری تیادا كرد ده‌یه‌وێت به‌لانیكه‌م ١٠٠ فڕۆكه له فڕۆكه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌م F-35 Lightining II بكڕێت.