Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
راوێژكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتۆن و باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی، سارا ساندەرز رایگه‌یاند، راوێژكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتۆن و باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سارا ساندەرزدا هاتووه "بۆڵتۆن و كڵچ دوایین ره‌وشی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی قه‌شه ئاندریۆ برونسۆن له توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكایان تاوتوێ كردووە".
هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی قه‌شه برونسۆن-ه‌وه كه پرۆسه‌ی دادگاییكردنی له توركیا به‌رده‌وامه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان به‌رپرسانی توركیا و ئه‌مریكا له ئه‌مریكا ئه‌نجامدران.