Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی پێکەوە کۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشەکانی ناوچەکە کرد بە تایبەتی ئێران.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مۆرگان ئۆرتاگوس راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردەوە.
مۆرگان ئۆرتاگوس لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، "وەزیر پۆمپیۆ سوپاسی شێخ تەمیم-ی کرد بۆ دۆستایەتی و هاوبەشیی نزیکی قەتەر. وەزیر و میر پێکەوە باسیان لە گرنگی کردەوەکان کرد دژ بەو هەوڵانەی کە ئێران بۆ ناسەقامگیری دەیدات، هاوکات هاریکاری کەنداو و گرژی ناوچەکە باسیان لێوە کرا."
جگە لەوەیش پۆمپیۆ و شێخ تەمیم باسیان لە پرسە هەستیارەکانی سوودان، لیبیا و ئەفغانستان کرد.