Ruslan Rehimov,Mohammed Baqi Hussein
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
باكو - AA
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ناتۆ، جه‌نه‌راڵ تۆد وۆڵته‌رز له باكووری شاری باک‌و پایته‌ختی ئازه‌ربایجان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، جه‌نه‌راڵ ڤالێری گێراسیمۆڤ كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ره‌كانی رێوشوێنی رێگریكردن له رووداوه‌كانی هێڵی لێكه‌وتی نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ناتۆ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا و جیهاندا تاوتوێكراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی باكودا، فه‌رمانده‌كان تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریان كردووە و له‌باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستان و سووریاوه بیروڕایان گۆڕیوەته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه كه لایه‌نه‌كان هاوڕابوون له‌سه‌ر درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
هاوكات وۆڵته‌رز و گێراسیمۆڤ به جیاجیا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ كۆبوونه‌وه.