Dildar Baykan,Rewa Mahmood Hasan
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ماوەیەکی زۆرە ئێران بە نهێنییەوە یۆرانیۆم دەپیتێنێت و دووپاتی کردەوە بەم نزیکانە سزاکانی خۆی بۆسەر ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
سەرۆک ترەمپ لە تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران ماوەیەکی زۆرە بە نهێنی یۆرانیۆم دەپیتێنێت و گوتی، "بەمەش رێککەوتنی ترسنۆکانەی١٥٠ ملیار دۆلاریی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری و ئیدارەی سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما پێشێلکراوە".
ترەمپ ئاشکرای کردووە کە بەم نزیکانە سزاکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن.