Muhammet Ali Kemal
17 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2017
نیویۆرک - AA
- لەشاری نیویۆرک، هاووڵاتییان بەمەبەستی ئیدانەکردنی بڕیارنامەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزەی ئەمریکا بۆ ماوەی سێ مانگ بە هاووڵاتییانی شەش وڵات کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانن، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و رێگایان بەڕووی هاتوچۆدا داخست.
لەشاری نیویۆرک ٢٥ کەس لەو هاووڵاتییانەی بەمەبەستی ئیدانەکردنی بڕیارنامەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزەی ئەمریکا بۆ ماوەی سێ مانگ بە هاووڵاتییانی شەش وڵات کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی موسوڵمانن، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و رێگایان بەڕووی هاتوچۆدا داخستبوو، دەستبەسەرکران.
بڕیارنامەی دووەم کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی یەکەم لەبارەی ڤیزەوە، واژووکرا، لە ئێستادا لەسەرانسەری وڵاتدا ئیدانە دەکرێت.
لەچوارچێوەی ناڕەزایەتییەکاندا دژی بڕیارناماکە لە نیویۆرک ژمارەیەک گرووپی خاوەن باوەڕی جۆراوجۆر، ''هەفتەی بەرەنگاری''یان دەستپێکرد و لە گۆڕەپانی واشنتۆن، گردبوونەوە و درووشمی دژی بڕیارنامەکەیان بەرزکردبوویەوە.