Muhammed Enes Can,Mohammed Baqi Hussein
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو هێزی ده‌ریایی سوپای توركیادا، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامێك به‌ناوی خوازراوی ئێنگین، زانیارییه‌كی گرنگ دۆزرایه‌وه.
له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌نامه دیجیتاڵییه‌كاندا، ده‌ركه‌وت رێكخراوه‌كه له‌نێو خۆیاندا پڕۆگرامێكی دیكه‌ی شفرهداری هاوشێوەی بایلۆك به‌كارده‌هێنن.
داواكاری گشتی بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌ژێر ناوی ''2048 Fun and Relaxing Puzzle Game" به‌رنامه‌یه‌كی په‌یوه‌ندییان له‌سه‌ر سیستمی ئه‌ندرۆید و İOS دابه‌زاندووه و به‌كاریانهێناوه.
ئێنگین دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌ركه‌وتووه كه له خوێندنگه‌یه‌كی حكوومی مامۆستابووه و به‌كارهێنه‌ری بایلۆكیشه.