Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
قودس - AA
سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، ئه‌فرایم هاله‌ڤی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان ئیسرائیل و رووسیا رووبدات.
هاله‌ڤی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئیسرائیل و رووسیا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ ١٠ی وڵاته‌كه‌ی دوا.
هاله‌ڤی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره پێكدادانی سه‌ربازیی له‌نێوان ئیسرائیل و رووسیا رووبدات. گوتی: "ئه‌م جه‌نگه له‌گه‌ڵ وڵاتێكی گه‌وره ده‌بێت كه له باكووری وڵاته‌كه‌مان (سووریا) جێگیر بووه و بوونی خۆی پته‌وتر كردووه. ئه‌م وڵاته لایه‌نێكی دیاریكراوه له سنووره‌كانی باكوور. له‌وانه‌یه بچینه ناو جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا. له‌وانه‌یه هێزه‌كانی ئیسرائیل و رووسیا به‌رامبه‌ر یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه و بجه‌نگن. به‌ر له جه‌نگین له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه گەورەیە ده‌بێت رێگای سه‌رده‌ركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه بدۆزینه‌وه و به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگدا ده‌بێت ئه‌وه جیا بكه‌ینه‌وه له سه‌ركه‌وتن".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه بۆچی رووسیا ده‌یه‌وێت چۆك به ئیسرائیل‌دا دادات، هاله‌ڤی گوتی: "رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه هاته نێو خاكی سووریا. بنكه سه‌ربازییه‌كان و هێزه‌كه‌ی به‌جۆرێك بونیات نا كه چه‌ندین ساڵ بمێننه‌وه. وای بۆ ده‌چم نه‌یه‌وێت دۆستی ستراتیجی خۆی له ناوچه‌كه ئێران شكست بهێنێت و ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌بێت".