Emre Gürkan Abay
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه و دراوسێی رووسیایه و گوتی: "له‌گه‌ڵ توركیادا كه به‌درێژایی سه‌دان ساڵ په‌یوه‌ندی جیاوازمان هه‌بووه، به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی گرنگیی به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی باش ده‌ده‌ین".
له فیلمێكی دۆكومێنتاریدا به ناوی "سیستمی جیهانی 2018" كه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی رووسی، ڤلادیمێر سۆلۆڤیۆڤ-ه‌وه ئاماده‌كراوه، پوتین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته هه‌رێمیه‌كان ده‌كات له‌نێویشیاندا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا.
سه‌باره‌ت به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پوتین ئاماژه به‌وه دەکات كه ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان هه‌یه و رایگه‌یاند: "له پاڵ ئێران، میسر، توركیا، ئیسرائیل و ئوردن-دا هێزه جیهانییه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا، چین و هیندستان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌یه. رووسیاش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه. گرنگ ئه‌وه‌یه، به‌ڕێزه‌وه بڕوانینه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازانه تا رێز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ش بگیرێت".
پوتین باسی له گرنگیی ئه‌و رێككه‌وتنه كرد كه سه‌باره‌ت به سووریا بهگرنتیكاریی رووسیا، توركیا و ئێران ئه‌نجامدراوه و گوتی: "هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه ئاڵۆزبێت، له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشتین و بووینه گرنتیكاری ژمارەیەک رێككه‌وتن كه كاریگه‌رییان هه‌یه".
له فیلمه دۆكومێنتارییهكهدا پوتین باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا-توركیای كرد و گوتی: "توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه و دراوسێی رووسیایه، له‌گه‌ڵ توركیادا كه به‌درێژایی سه‌دان ساڵ په‌یوه‌ندی جیاوازمان هه‌بووه، به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی گرنگیی به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی باش ده‌ده‌ین".