Emre Gürkan Abay
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
مۆسکۆ - AA
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە کۆماری چیچان، لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی هەواڵی رووسی ریا نۆڤۆستی کەوتوون هەلیکۆپتەرێک لە جۆری MI-8 کە وای بۆدەچن تایبەت بێت بە هێزەکانی ئاسایشی سنووری رووسیا لە چیچان کەوتۆتە خوار.
بە پێی زانیاریە بەراییەکان نۆ کەس لە هەلیکۆپتەرەکەدا بوون و بە هۆی رووداوەکەوە لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی رووداوەکەوە نەدراوە، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.