Levent Tok,Mohamad Misto
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات\ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو له پێشڕه‌وییدان. ئه‌گه‌ر بێت و دووكیلۆمهتری دیكه له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه پێشڕه‌ویی بكه‌ن، ئه‌وا ناوچه‌كه ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه.
له سووریا هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی به بێ رەچاوکردنی بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی سێی ئازار به پشتیوانیی ئاسمانیی رووسیا هێرشیان بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌ستپێكرد.
هێزه‌كان له خۆرهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و خۆرئاوا له پێشڕه‌وییدان و شاره‌دێی شیفۆنییه و زۆرینه‌ی شاره‌دێی به‌یت ساوا-یان كۆنترۆڵكردووه و گه‌یشتوونه‌ته به‌شی ناوه‌ڕاستی شاره‌دێی میسرابا.
رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی ئه‌گه‌ر بێت و دووكیلۆمهتری دیكه له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه پێشڕه‌ویی بكه‌ن و به‌گه‌نه شارۆچكه‌ی حه‌ره‌ستا، ئه‌وا غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه.