Dlshad Saifaalddin Ahmed
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2019
مۆسكۆ- AA
سەرۆکی رووسیا ، ڤلادیمیر پوتین ئاشكرایكرد پەیوەندییەکانی روسیا و چین گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشبینە.
ڤلادیمیر پوتین لە میانی گفتوگۆکردنی لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جینگپینگ لە مۆسکۆ گوتی: "بەبێ ھیچ زیادەڕەوییەک پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و چین گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە، ئەوەش بەھۆی بەشداریی راستەوخۆی ئێوەوە".
پوتین ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو پەیوەندییانە رێگا خۆش دەکات بۆ گەلانی ھەردوو وڵات بە ھاوکاریی و سوودوەرگرتن لە یەکتر لەپێناو پێشکەوتن و گەشەپێدانی تەواودا.
سەرۆکی چین ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتە رووسیا و سهردانهكهی تا رۆژی ھەینی دەخایەنێت و ھاوکاتە لەگەڵ یادی ٧٠ ساڵەی بنیاتنانی پەیوەندیی دیپلۆماتیی نێوان ھەردوو وڵات.
لەلای خۆیەوە شی جینگپینگ بە گەشبینییەوە باسی لە سەردانەکەی بۆ رووسیا کرد و بە سەردانێکی بەرھەمداری ناوبرد.
جینگپینگ لە میانی سەردانەکەیدا بۆ رووسیا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندیی و ھاوکاریی ئابووریی نێوانیان و دۆخی نیمچە دوورگەی کۆریا، لەگەڵ ئیمزاکردنی ٣٠ رێككهوتن لە بوارە جیاوازەکاندا، سەرەڕای پرۆتۆکۆلێک لەبارەی سەقامگیریی ستراتیژیی، دەکات.