ئیدلب.. گیانله‌ده‌ستدانی پێنج مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشی ئاسمانییه‌وه
- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، له دووه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا هێرشی ئاسمانی چڕیان كرده سه‌ر ناو‌چه‌كانی نیشته‌جێبوونی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب و، له ئه‌نجامدا پێنج مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
İdlib
ئیدلب - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، له دووه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا هێرشی ئاسمانی چڕیان كرده سه‌ر ناو‌چه‌كانی نیشته‌جێبوونی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلیب و، له ئه‌نجامدا پێنج مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه تا ئێستا هێرشی ئاسمانی و وشكانی ده‌كه‌نه سه‌ر ناحیه‌ی كه‌نسافرا و گونده‌كانی ئه‌لتوخ، دێر سونبول و كه‌فه‌ر ئاڤید له سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، له‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر گوندی كه‌فه‌ر ئاڤیدی ئیدلب پێنج مه‌ده‌نی گیانییان له‌ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان منداڵن.