Hasan Esen,Rewa Mahmood Hasan
05 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2019
لەندەن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەرەڕای ئەوەی کە بە هەزاران کەس لە دژی خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو لە لەندەن، لەبەرامبەر گرووپێکی ٢٠ کەسی کە پشتگیریان لێ دەکرد رایگەیاند، "ئەمانە قەرەباڵغترن".
لە سێهەم و دوایین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بریتانیا، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەی پشتگیری دەکەن، بڵاو کردەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە کە لەکاتی سەردانەکەیدا بەردەوام بیستوویەتی کە خۆپیشاندانی گەورە لە دژی بەڕێوەدەچێت و لەبەرامبەردا دەڵێت، "بەڵام پێچەوانەکەی رووی دا. میدیای گەندەڵ ئەو قەرەباڵغییەی رقیان لێی بوو نیشانی بدەن، لەو کەسانە پێکهاتبوون کە بۆ پشتگیری من و ئەمریکا کۆببوونەوە. بەپێچەوانەی خۆپیشاندەرانەوە زۆر زیاتر بەجۆش و خرۆشەوە بوون''.
رۆژی رابردوو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا لەگەڵ تێرێزا مای خۆپیشاندانەکانی بە "زۆر زۆر بچوک" وەسف کرد و هەواڵی ناڕەزایەتییەکانیشی بە درۆ لەقەڵەم دا.
بەڵام بەپێچەوانەی گوتەکەی ترەمپەوە ئەم خۆپیشاندانانەی دژی ترەمپ لە لەندەن بەڕێوەچوون، بە هەزاران کەس بەشداربوون تیایدا.