Ali Cura
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه وڵاتانی رۆژئاوا كێشه‌ی كۆچبه‌رانیان دروست كردووه له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا، رایگه‌یاند: "هه‌موو كه‌سێك به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان كردووه له عێراق و ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی عێراق له‌سه‌ر سنوورن. (وڵاتانی خۆرئاوا) ٢٠ ساڵ له ئه‌فغانستان جه‌نگیان كرد، ئێستا ئه‌فغانستانی زیاتر له‌سه‌ر سنوورن. بێلاڕووس په‌یوه‌ندی به هیچیانه‌وه نییه".
پوتین له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مۆسكۆ، كرێملین، پوتین له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی Rossiya-1 له‌باره‌ی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند له‌باره‌ی كێشه‌كه‌وه سه‌ركۆماری بێلاڕووس، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشهنكۆ و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ به‌یه‌كه‌وه قسه ناكه‌ن و گوتی: "به‌ڵام هه‌ردووكیان ئاماده‌ن به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ن. هیوادارم له‌و نزیكانه راسته‌وخۆ كۆماری فیدڕاڵی و بێلاڕووس په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن. ئه‌مه زۆر گرنگه چونكه كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌ڕۆن".
پوتین به پێویستی زانی هۆكاری كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌بیر نه‌كرێت و گوتی: "هۆكاری ئه‌مه بێلاڕووس نییه، به‌ڵكو وڵاتانی خۆرئاوا و وڵاتانی ئه‌ورووپان. ئه‌م هۆكارانه هۆكاری سیاسی، سه‌ربازی و ئابوورین. هۆكاری سه‌ربازین چونكه هه‌موو كه‌سێك به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان كردووه له عێراق و ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر كوردی عێراق له‌سه‌ر سنوورن. (وڵاتانی خۆرئاوا) ٢٠ ساڵ له ئه‌فغانستان جه‌نگیان كرد، ئێستا ئه‌فغانستانیی زیاتر له‌سه‌ر سنوورن. بێلاڕووس په‌یوه‌ندی به هیچیانه‌وه نییه".