Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
پاریس -AA
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكڕۆن و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین له‌باره‌ی ره‌وشی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه دوان.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند، له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكڕۆن و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین له‌باره‌ی ره‌وشی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه دوان.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ماكڕۆن جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته رووسیا قه‌ناعه‌ت به رژێمی سووریا بهێنێت بۆ په‌سه‌ندكردنی راشكاوانه‌ی بڕیاری ژماره‌ی ٢٤٠١ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نگاوی كرده‌یی بنێت بۆ راگرتنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل.
ماكڕۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "وچانی مرۆیی" رووسیا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌پێی پێویست نییه و گوتوشیه‌تی: "به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ووڵه‌تی پێویسته كاروانی هاوكاری مرۆیی به‌بێ دواكه‌وتن بگاته خه‌ڵك، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه پێیان".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگهیهنداوهی كۆشكی ئه‌لیزێدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماكڕۆن داوای له رووسیا كردووه به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرێت بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی و نیازپاكی خۆی نیشان بدات.