Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌ماردۆراو ٣٨ سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا.
وێڕای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست تا ماوه‌ی یه‌ك مانگ له سووریا و بڕیاری رووسیا بۆ وچانی مرۆیی رۆژانه بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له‌و مانگه‌دا، كه‌چی رژێم به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی له ئاسمان و زه‌مینه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر شارۆچكه‌كانی دوما و هارهستا و شاره‌دێكانی سابقه، ئاربین، ههمموریه، به‌یت ساوا، كه‌فه‌ر باتنا، ئهلئاشاری و میسرابا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراوه.
له ئاكامی هێرشه‌كان ١١ سڤیل له شاره‌دێی جیسرین، له ههمموریه ٨، له حه‌ره‌ستا ٩، له دوما ٢، له هه‌ریه‌ك له سهبقه و زه‌مه‌لكا ٣. له هه‌ریه‌ك له ئالئاشار و كه‌فه‌ر باتناش یه‌ك سڤیل گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌مجۆره له ئاكامی هێرشه‌كانی رژێم و پشتیوانانی ژماره‌ی قوربانیان له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشته ٣٨ كه‌س.
ژماره‌ی قوربانیان له ماوه‌ی پانزه رۆژی رابردوو بهمڕۆیشهوه به‌رزبۆوه بۆ ٧٩٤ هاووڵاتی سڤیل.