Adham Kako,Levent Tok
23 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات / ئه‌نقه‌ره- AA
له ئاکامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌ك له شاره‌دێی عه‌ربینی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات لە دیمه‌شق كه له لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراوه، ٣٧ هاووڵاتیی سڤیل سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به بۆمبی "ناپاڵم"ی سووتێنه‌ر په‌لاماری حهشارگهیهكیان له شاره‌دێی عه‌ربینی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق داوه كه هاووڵاتییانی سڤیل خۆیان تێدا حه‌شارداوه.
له ئاکامی هێرشه‌كه‌دا به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ٣٧ كه‌سی سڤیل كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی هێرشی چڕی ئاسمانیی رژێم و رووسیاوه، هاووڵاتییانی سڤیل ناتوانن له حه‌شارگه‌كان بێنه ده‌ره‌وه.