Mohamad Misto,Selen Temizer
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات\ئه‌نقه‌ره- AA
هه‌وڵه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو به‌سه‌ر دوو به‌شدا، درێژه‌ی هه‌یه. له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر شاره‌دێی كه‌فر به‌تا، ٢٠ كه‌سی سڤیل کوژران.
له سووریا رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی رۆژی پێشتر به بێ رێزگرتن لە بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به پشتیوانیی ئاسمانیی رووسیا، هێرشی وشكانییان ده‌ستپێكردبوو.
له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانیی و وشكانییه‌كان كه هه‌ر له سه‌ر له‌به‌یانییه‌وه بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌ستپێكردبوو، ٣٤ كه‌سی سڤیل کوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگریی شارستانیی ناوچه‌كه‌وه دهستكهوتوون، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشە ئاسمانییانه‌ی ئەمڕۆ بۆ سه‌ر كه‌فر به‌تنا، ٢٠ كه‌سی سڤیل کوژراون.
به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه‌ی له‌ماوه‌ی ١٥ رۆژدا بوونەتە قوربانی، بۆ ٨١٠ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له خانه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاودێریی فڕۆكه‌كان وه‌ریگرتووه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسییه‌وه ئه‌نجامدراوه.