Betül Yürük
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستێفان دوجاریك رایگەیاند كه یه‌په‌گه به‌رده‌وامه له رێگرتن له‌و مەدەنیانەی له عه‌فرین ده‌یانه‌وێت بچنه ناوچه ئارامه‌كان.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا، ستێفان دوجاریك گوتی: "به‌رپرسانی ناوخۆیی هێشتا رێگه به كه‌س ناده‌ن ده‌رچن. دیداری راسته‌وخۆ نییه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوخۆیی، به‌ڵام زۆر گرنگه خه‌ڵكی به ئازادی ناوچه‌كه جێبهێڵێن".
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستێفان دوجاریك باسی له‌وه كرد كه تا ئێستا پێنج هه‌زار كه‌س ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.
هه‌فته‌ی رابردوو، جێگری سكرتێری گشتیی و به‌رپرس له كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مارك لۆكۆك ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه په‌یه‌ده کە ئه‌و به به‌رپرسانی ناوخۆیی ناوزه‌ندی كردبوو مەدەنییەكانیان له خاڵی كۆنترۆڵ راگرتووه و رێگریان لێكردوون بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی ئارامترن.