Mohamad Misto
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات/ ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگریی شارستانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی رژێم، ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جیبوونی له شارۆچكه‌ی دوما بۆردومان كردووه.
له‌و هێرشه‌دا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان منداڵه.
به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی، باسیان له‌وه كرد كه رژێم و رووسیا، به‌درێژایی هێرشه‌كانی دوێنێیان له دوما ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی فسفۆریان به‌كارهێناوه.
له ئاكامی هێرشی رژێم و رووسیای پشتیوانی بۆ سه‌ر عه‌ین ته‌رمه، حارستا و عه‌ربین، تێكڕا 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوێنێ شه‌و رژێمی ئه‌سه‌د به غازی كلۆر هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما. له كاتێكدا كه‌س نه‌كه‌وته به‌ر كاریگه‌ری غازه‌كه، به‌ڵام له ئه‌نجامی هێرشی دوو رۆژی رابردووی رژێم و روسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه له دوما 13 كه‌س، له عه‌ین ته‌رمه حه‌وت، له حارستا چوار و له عه‌ربین كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.