Mohamad Misto
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات - AA
له ئاكامی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌ماردۆراو، ١٩ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا.
وێڕای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست تا ماوه‌ی یه‌ك مانگ له سووریا و بڕیاری رووسیا بۆ وچانی مرۆیی رۆژانه بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له‌و مانگه‌دا، كه‌چی رژێم به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی لە غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه دهستكهوتوون، هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی، وێڕای بڕیاری رووسیا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامبوون له هێرشكردنه سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
له كاته‌كانی به‌یانیه‌وه هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌كانی دوما و هارستا سه‌ربه غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گەمارۆدراو و، ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سه‌ربه ناحیه‌كانی سهبقا، عەربین، حاموریه، به‌یت ساڤا، جسرین، میسرابا، كه‌فر بەتنە و زهمهلكه.
له‌ئاکامی ئەو هێرشانه‌دا ١٩ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوە، له‌وانه‌یش له زهمهلكه ١٠، له جسرین هه‌شت سهبقا یه‌ک كه‌س.
برینداره‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه گوێزرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه و، نیگه‌رانیش له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژمارەی قوربانیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی به‌رگری شارستانی، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه ئاسمانیی و زهمینیانهی هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی له 19ی شوبات - 7ی ئادار كردوویانه‌ته سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات 862 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ كرانه سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، ژماره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له ماوه‌ی 18 رۆژی رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 881 كه‌س.