Ekip,1 23
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
عه‌فرین\ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده\په‌كه‌كه له گوندی قوڕێرییهی سەر بە ناوچەی عه‌فرین باکووری رۆژئاوای سووریا، به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له ده‌رچوونی هاووڵاتییانی مەدەنی له گونده‌كه، رێگه‌كانی بۆمبڕێژكردووه. منداڵێكی ساوا و دوو منداڵی دیكه كه هه‌وڵیان ده‌دا به بارهه‌ڵگرێك گونده‌كه جێبهێڵن، گیانیان له‌ده‌ستدا. رووداوه‌كه له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیاوه تۆماركراوه.
له‌و دیمه‌نانه‌دا كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ر به سوپای توركیا، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو تۆماریكردوون، ئه‌وه ده‌بینرێت كه دوو ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده\په‌كه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له گوندێك، بۆمبی ده‌ستكرد ده‌چێنن.
تیرۆریسته‌كان سه‌ر و كڵاشینكۆفێکیان پێیه و دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی ده‌ستكرد له‌سه‌ر رێگه‌كه ده‌چێنن، تۆزێكی دیكه ده‌چنه ئهولاوهوه و بۆمبی دیكه‌ی ده‌ستكرد ده‌چێنن.
دوای ئه‌وه‌ی كه له باره‌گای سوپای توركیا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دیمه‌كان ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه ده‌كوژرێن و دیمه‌نه‌كان له لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه تۆمارده‌كرێن.
هاوكات دوای چاندنی بۆمبه‌كان له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی مەدەنی كه ده‌یانه‌وێت گونده‌كه جێبهێڵن، ده‌چنه ناو بارهه‌ڵگرێكه‌وه.
پاشان شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به‌خێرایی ده‌ست به لێخوڕین ده‌كات و لای راستی بارهه‌ڵگره‌كه به‌ر بۆمبه چێنراوه‌كان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه ده‌كه‌وێته پشتییه‌وه.
دواتر به هۆی ته‌قینی تایهكانییهوه و ئه‌و چاڵانه‌ی كه له‌سه‌ر رێگهكهدان، شۆفێره‌كه ناچار ده‌بێت خێرایی خاوبكاته‌وه و له قه‌راغی رێگه‌كه بووه‌ستێت.
به‌ڵام هاووڵاتییانی مەدەنی ناو بارهه‌ڵگره‌كه به هۆی شڵه‌ژانیان به ته‌قینه‌وه‌كه، خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه و هه‌وڵی هه‌ڵاتن ده‌ده‌ن.
له‌و دیمه‌نانه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان تۆماریان كردوون، ئه‌وه ده‌بینرێت كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییه مەدەنییەكان كه هه‌وڵی هه‌ڵاتن ده‌ده‌ن پێ به بۆمبه‌كاندا ده‌نێن و ژماره‌یه‌كیان ده‌ته‌قنه‌وه.
رۆژی دووشەممە کە رووداوەکە روویداوە، گوندەکە لەدەست رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە دابووە. سوپای سووریای ئازاد و سوپای تورکیا دوای یەک رۆژ گوندەکە کۆنترۆڵ دەکەن.
محه‌مه‌د نور عه‌لۆی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ كه له رووداوه‌كه به برینداریی رزگاری بووه، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باس له‌وه ده‌كات ئه‌و رۆژه‌ی وایان به‌سه‌رهاتووه ئامانجیان ئه‌وه بووه كه بچنه گوندی ره‌مادی-یه كه ئاسایش تیایدا زیاتر بووه.
ئه‌و گوتی: "نزیكه‌ی ١٠٠ مه‌تر له دووریی ماڵه‌كه‌مه‌وه بۆمبێكمان پیادا ته‌قییه‌وه، به‌ڵام بارهه‌ڵگره‌كه نه‌وه‌ستا. دوای ١٥ مه‌تری دیكه به‌سه‌ر بۆمبی دووه‌مدا رۆیشتین و ته‌قییه‌وه. ئه‌وه‌ی كه روویدا له‌و كاته‌دا بوو".
محه‌مه‌د نور عه‌لۆ باسی له‌وه‌كرد كه ٣٦ كه‌س له ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون و رایگه‌یاند:
"كافره‌كان به دووری ١٥٠ مه‌تر بۆمبیان چاندووه. زۆرینه‌ی ئه‌وانی ناو بارهه‌ڵگره‌كه ژن و منداڵ بوون. ئه‌مه تاوان نییه؟ دوو كوڕ و كچێكم شه‌هید بوون. لاوێكی دیكه‌ش برینداربوو، به‌ڵام نازانین دۆخی چۆنه له نه‌خۆشخانه‌یه. ئایا نه‌یانده‌زانی خانه‌واده‌كان به‌وێدا ده‌ڕۆن؟ چونكه له‌سه‌ر قیره‌كه بۆمبه‌كانیان چاندبوو. كچه‌كه‌م ته‌نها سێ مانگ ته‌مه‌نی بوو. تاوانی چی بوو؟".
محەمەد نور عه‌لۆ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه نیشان دا و گوتی: "كچه‌كه‌مان به دوو به‌ش دۆزییه‌وه. خوا تۆڵه‌یان لێبكاته‌وه و هه‌رگیز لێیان خۆشنه‌بێت. نه له‌م دنیا و له له‌و دنیا".
محەمەد نور عه‌لۆ كه به هه‌زار حاڵ له‌سه‌ر مه‌زاری منداڵه‌كانی راوه‌ستابوو، گوتی:
"هه‌ر نازانم چۆن منداڵه‌كانمیان هێنا بۆ ئێره و ناشتنیان، من بریندارببووم، سه‌ر و قۆڵم برینداربوو. له‌كاتی ناشتنیاندا له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووم".
توركیا له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی به پێداویستییه مرۆییه‌كانیان ده‌كات. خاچی سوور له سایه‌ی ئه‌و گره‌نتییه‌ی كه توركیا داویه‌تی، ده‌توانێت هاوكاریی مرۆیی له‌ناو سووریاوه بگه‌یه‌نێته عه‌فرین. رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده\په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له رێگه‌نه‌دان به ده‌رچوون له شاره‌كه.
دانیشتووی گوندی قوڕێرییە حسێن مه‌نسور، گوتی: "په‌كه‌كه زۆر خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵمان ده‌كرد به هۆی ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌ب بووین. دوایی ئه‌وه‌ی هه‌موومان بووینه یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرداری ئه‌وانیش توندتر بوون له‌گه‌ڵمان. له هه‌موو روویه‌كه‌وه ته‌نگه‌تاویان ده‌كردین. بۆ ئه‌وه‌ی له گوند ده‌رنه‌چین رێگاكه‌یان مینڕێژ كرد. گه‌نجانمان مردن. هاتنه ناو هاووڵاتییانی مەدەنی و رێگا و ماڵه‌كانیان بۆمبڕێژ كردن".
حسێن مه‌نسور ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێنج ملیۆن لیره‌ی سووریا‌ن له هه‌ر خێزانێك ده‌ستاند كه منداڵیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌دابووایه منداڵه‌كه‌یان به زۆره‌ملێ ده‌كرده چه‌كدار و گوتی: "ئه‌گه‌ر كوڕت نه‌بێت كچه‌كه‌ت ده‌به‌نه چه‌كداری. هه‌ڵیانده‌كوتایه سه‌ر ماڵان به به‌رده‌وامی و داوای كوڕ و كچیان ده‌كرد تا بیانبه‌ن و بیانكه‌نه چه‌كدار".
حسێن مه‌نسور جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستی باجی له‌سه‌ر داناون و سه‌رانه‌ی لێ سەندوون و گوتی: "من باخچه‌ی زه‌یتونم نییه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانم، فرۆشگایهكم هه‌یه. به‌ڵام هه‌موو رۆژێ كه ده‌چوومه كار ناو و ناونیشانیان ده‌پرسیم. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه خه‌ڵكی ئێره‌م. پێیان گوتم ئیدی په‌نابه‌ری لێره".
توركیا به‌رده‌وامه له كارئاسانی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا. رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌ش كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت له عه‌فرین ده‌ربچن.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ته‌نها بنكه و باره‌گا و سه‌نگه‌ره‌كانی تیرۆر ده‌كه‌نه ئامانج و هه‌موو جۆره هه‌ستیارییه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مەدەنی و بێ‌تاوان زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.
Afrin'de teröristlerin sivilleri katlettiği tuzaklama anları görüntülendi
Terör örgütü PYD/PKK, Afrin'in Kurayriyah köyünde sivillerin çıkışına engel olmak için yollarını bombalarla tuzakladı.
08.03.2018
Droneyan li Efrînê wêneyên dema dafikdanîna ku terorîstan sivîl kuştin girtin
PYD/PKKya rêxistina terorê li Qureyrîyeha gundê Efrînê ji bo ku nehêle ku sivîl ji gund derkevin li rêyan bombe veşartin.
08.03.2018