Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له راگه‌یه‌نراوێكدا بە بۆنەی نه‌ورۆزه‌وه، ره‌خنه‌ی توندی له ئێران گرت و رایگه‌یاند "نه‌ورۆزی ملیۆنه‌ها مرۆڤی سه‌ر زه‌وی كه به بۆنه‌ی هاتنی به‌هاره‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، پیرۆز ده‌كه‌م".
دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز كه نیشانه‌ی هاتنی به‌هاره، بڵاوكرده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه "نه‌ورۆزی ملیۆنه‌ها مرۆڤی سه‌ر زه‌وی كه به بۆنه‌ی هاتنی به‌هاره‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، پیرۆز ده‌كه‌م" و له به‌شه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به فراوانی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران و سوپای پاسداران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ره‌گ و ریشه‌ی نه‌ورۆز بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و رایگه‌یاندووه:
"ئه‌مڕۆ گه‌لی ئێران به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه: ئه‌ویش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن كه له جیاتی خزمه‌تكردنی دانیشتوان، خزمه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن. دوو هه‌زار و ٥٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (شای پارس) داریوش، داوای له یه‌زدان كرد كه گه‌لی ئێران له‌به‌رامبه‌ر سێ شت‌دا بپارێزێت: سوپاكانی دوژمنان، وشكه‌ساڵی و درۆزنیی. ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران نوێنه‌رایه‌تی هه‌رسێكیان ده‌كات".