Hasan Esen
14 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2022
له‌نده‌ن-AA
پلانی به‌ریتانیا بۆ ناردنی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران بۆ رواندا و بڕیاری پشتیوانیی دادگا له‌وباره‌یه‌وه، پرۆتستۆ كرا.
سه‌دان خۆپیشانده‌ر كه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیادا كۆببوونه‌وه، داوایان كرد كۆتایی به پلانه‌كه بهێنرێت و یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی كه بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران لافیتهگهلێكیان به‌رزكردبوویه‌وه كه لێیان نووسرابوو، "نه‌خێر بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان"، "رێگه به مانه‌وه‌یان بده‌ن"، "هیچ كه‌س نایاسایی نییه" و به‌رده‌وام درووشمیان له دژی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، پریتی پاتڵ ده‌گوته‌وه.
له‌و گوتارانه‌شدا كه له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا پێشكه‌شكران، ئاماژه به‌وه كرا، ره‌وانه‌كردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بۆ رواندا پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
خۆپیشانده‌ر، دانیا ستاڤرۆ له لێدوانێكدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت، ئه‌وه‌ی رووده‌دات نامرۆڤانه‌یه و رایگه‌یاند: "له ئێستادا مرۆڤگه‌لێك هه‌ن له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن كه سبه‌ینێ به‌یانی نازانن چاره‌نووسیان چییه. ئه‌مه تۆقێنه‌ره".
هاوكات ئه‌كته‌ر لاچڵ كارڵ لافیته‌یه‌كی پێ‌بوو كه نووسرابوو، "به‌ریتانیای بچووك" و گوتی: "پێموایه ئه‌م لافیته‌یه به‌ڕاستی هه‌موو شتێك روون ده‌كاته‌وه".
لاچڵ كارڵ باسی له‌وه‌شكرد ئه‌وه‌ی رووده‌دات "نه‌ژادپه‌رستیی به‌ریتانیای بچووكه" و له‌لایه‌كه‌وه ده‌رگا بۆ ئۆكراینییه‌كان كه له جه‌نگ هه‌ڵاتوون ده‌كرێته‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێره‌ن ره‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كرێن.