Zafer Akpınar,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
باڵكئهسیر - AA
قایمقامی شارۆچكه‌ی ئایڤاڵك سه‌ربه باڵكئهسیر، نامق كه‌مال نازڵی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی ماده‌ن كه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو پێنج كه‌س خنکان و، حه‌وت كه‌سیش رزگاركراون.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نامق کەمال نازڵی باسی له‌وه كرد كه تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
قایمقامی شارۆچكه‌ی ئایڤاڵك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی گوته‌ی رزگاربووان له بەلەمەكهدا 13 كه‌س هه‌بوون و، گوتی: "له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه چوار منداڵ و ئافره‌تێك خنکان، حه‌وت كه‌سیش رزگار كراون. له ئێستاشدا گه‌ڕان به‌دوای یه‌كێك له سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه درێژه‌ی هه‌یه كه بێ سه‌روشوێن بووه".