Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، لە ناوچەی ئەلبابی باکووری سووریا ١٦ ئامانجی داعش لەناوبران.
بە مەبەستی لەناوبردنی ھەڕەشەکانی رێکخراوانی تیرۆریستی بە تایبەتی داعش و زیادکردنی ئاستی ئەمنی سنوورەکان و پشتگیریکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمان، لە ٢٤ی ئابی رابردووەوە ئۆپەراسیۆنێک لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە کە تاوەکو ئێستا درێژەی ھەیە.
لەم چوارچێوەیەشدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی ئەلبابی باکووری سووریا ١٦ ئامانجی داعشی لەناوبرد، جگە لەمەش هەر لە ناوچەکە ئۆتۆمبێلێکی داعش لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە تێکشکیندرا.
لەلایەکی دیکەش هێزەکانی سوپای تورکیا بەردەوامن لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچەکە.