Ramal Mahmood
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، دوێنێ ١٦٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ١٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
- هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دوو هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئامانجەکانی داعش لە ناوچەی نوعمان ئەنجام دا و لە ئاکامدا یەک تیرۆریست بریندار بوو.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، دوێنێ ١٦٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ١٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، پێی نایە ٦٨مینی رۆژیەوە.
سوپای تورکیا رایگەیاندووە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن بەپاڵپشتی چڕی وشکانی و ئاسمانی توانیان گوندەکانی سینەکلی، میرکانە، مەرعە و کار کەڵبەینی سەر بە ناوچەی راعی کۆنترۆڵ بکەن.
لە رۆژئاوای تاشڵی هویویک ئامێرێکی گولـلەنەبڕی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن تیرۆریستانی داعش بە ئاراستەکردنی گولـلەی تانکشکێن هێرشی کرایە سەر، لە ئاکامدا زیان بە ئامێرەکە گەیشت، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
لەلایەکی دیکەیشەوە دوێنێ ١٦٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ١٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران. هەروەها هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دوو هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئامانجەکانی داعش لە ناوچەی نوعمان ئەنجام دا و لە ئاکامدا یەک تیرۆریست بریندار بوو.
جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا نزیکەی رووبەری هەزار و ٣٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیەیان کۆنتڕۆڵکردووە. تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە پشتیوانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا، ٣٣ مین و هەزار و ٣٦٩ بۆمبی چێنراویان پووچەڵ کردووەتەوە.