Ramal Mahmood
05 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٦٦ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی چڕی ئاسمانی و وشکانییەوە، ٢٥٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران، بەهۆی شەڕو پێکدادان و ئۆپەراسیۆنەکانیش لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣ تیرۆریستی داعش کوژراون.
- فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیاش، ٣٩ ئامانجی داعشیان لە ناوچەکانی ئەلباب و بزاعە خاپوور کرد کە لە ٣٢ بینا، سێ فەرماندەیی و جبەخانە، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و تونێلێک پێکهاتبوون.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٦٦ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی چڕی ئاسمانی و وشکانییەوە، ٢٥٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران، بەهۆی شەڕو پێکدادان و ئۆپەراسیۆنەکانیش لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣ تیرۆریستی داعش کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١٦٦مین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە رێگەی تۆپهاوێژ و مووشەکهاوێژ و تانکهاوێژەکانەوە،٢٢٠ ئامانجی داعش خاپوور کران کە ژمارەیەکیان وەک حەشارگە، سەنگەر بەکار دەهێنران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیاش، ٣٩ ئامانجی داعشیان لە ناوچەکانی ئەلباب و بزاعە خاپوور کرد کە لە ٣٢ بینا، سێ فەرماندەیی و جبەخانە، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و تونێلێک پێکهاتبوون.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆن و شەڕو پێکدادانەکان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣ تیرۆریستی داعش کوژران و چواری دیکەیشیان بریندار کران.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا سێ هەزار و ٦٨٠ بۆمبی دەستکرد و ٥٧ مین، پووچەڵکراونەتەوە.