Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
05 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادوەری فیدراڵی شاری سیاتڵی ویلایه‌تی واشنتۆن، جه‌یمس رۆبارت كه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا به‌حه‌وت وڵات دەریکردبوو، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، داوایەکی پێشكه‌ش به9ـه‌مین فه‌رمانگه‌ی دادی ته‌مییز كرد.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، بڕیاری دادوەری فیدراڵی شاری سیاتڵی ویلایه‌تی واشنتۆن باکووری رۆژئاوای ئەمریکا، جه‌یمس رۆبارتی تهمییزكردهوه كه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا و، قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی موسوڵمان بۆ ئه‌مریكا، دەریکردبوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیای ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادوەری فیدراڵی، جەیمس رۆبارت كه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا به‌حه‌وت وڵات دەریکردبوو، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا داوایەکی پێشكه‌ش به9ـه‌مین فه‌رمانگه‌ی دادی تهمییزكردووه.
بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر، جەیمس رۆبارت كه رۆژی هه‌ینی ده‌ریكردبوو كاردانه‌وه‌ی به‌ره‌ی حكوومه‌تی لێكهوتهوه. كاته‌كانی ئێواره كۆشكی سپی له راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه گرت. كاته‌كانی به‌یانیش دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڕیاره‌كه‌ی رۆبارتی بهگاڵتەجاری له قه‌ڵه‌م دا.
له كاتێكدا وه‌زاره‌تی داد دۆسیه‌ی ته‌مییزی ئاماده ده‌كرد، وه‌زاره‌ته‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستیان كرد به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر، جەیمس رۆبارت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌فته‌ی رابردوو بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی واژووكرد و، فه‌رمانی دا كه ڤیزا نه‌درێت به‌هاووڵاتیانی سودان، عێراق، سووریا، ئێران، لیبیا، یه‌مه‌ن و سۆماڵ و هەروەها رێگه بههاووڵاتیانیان نه‌درێت بێنه ئه‌مریكاوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیارنامه‌كه هاتنه‌ناوه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵپه‌سێردرا.
ئه‌و بڕیاره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا بووه هۆی خۆپیشاندان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆرێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی لێكهوتهوه.