Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
05 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه، به‌ناو ئه‌میری ئه‌لبابی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژرا.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا، له 3ی شوباتدا، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌لباب. له‌و هێرشه‌دا 33 تیرۆریستیی داعش كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌نێو ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كوژراون به‌ناو ئه‌میری ئه‌لبابی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بو خالید ئه‌رده‌نی هه‌یه.
زانیاری كوژرانی ئه‌رده‌نی، به نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
له‌و نامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌ناو ئه‌میری ره‌قای رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه نێردراوه بۆ دانانی ئه‌و تیرۆریسته‌ی خراوه‌ته شوێنی ئه‌رده‌نی، هاتووه: "له ئه‌میری ره‌قاوه بۆ ئه‌میری نوێی ئه‌لباب، پیرۆزبایی ئه‌ركی نوێت لێده‌كه‌ین و، هیوادارین ببێته مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ ئه‌لباب كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مورته‌دان و هاوپه‌یمانانی خۆرئاوادایه. داواكارین له خوای گه‌وره دلمان وابه‌سته بكات به ئایینی ئیسلامه‌وه و، برایانی ئه‌وێشمان له‌و شاره پیرۆزه‌دا جێگیربن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م ئه‌و ناپاكانه‌ی له‌نێو خۆتاندا ده‌دۆزنه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و زیانه زۆره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو لێمانكهوت ئه‌وه‌یه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌میری پێشوو ده‌كه‌ین و جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت، هه‌موو ئه‌و هێما و وشه نهێنیانه‌ی دایناوه ده‌گۆڕین".