Mohammed Baqi Hussein
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌ڕۆژی 49یه‌می ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، 91 پێگه‌ی داعش له‌لایه‌ن تانك و تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیاوه كرانه ئامانج.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له 24ی ئابی رابردوودا به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان وه‌ك داعش و پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی توركیا ده‌ستیپێكراوه، به‌رده‌وامه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوێنێ دووشەممە چوار هێزی سوپای سووریای ئازاد له‌سه‌ر هێڵی عه‌زاز- راعی به پشتیوانیی هێزی وشكانی و ئاسمانیی سوپای توركیا، هه‌شت گه‌ڕه‌كی خۆرهه‌ڵاتی عه‌زازیان كۆنترۆڵكرده‌وه. هاوكات له‌و شوێنانه‌ی كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه، چالاكییه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان به‌رده‌وامه.
لهپێكدادانهكانی دوێنێ دووشەممەدا دوو ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تا ئێستا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا توانیویانه، 132 نشینگه له داعش پاكبكه‌نه‌وه كه رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت.
له‌ڕۆژی 49یه‌می ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، 91 پێگه‌ی داعش له‌لایه‌ن تانك و تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیاوه كرانه ئامانج و ئاسانكاری بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام نه‌داوه.
هاوكات چاودێریی هێڵی سنووری سووریا، له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه.