Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کوژرانی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە ئاندرێی کارلۆڤ گوتی: "دەزانین کە ئەمە بە تایبەتی ھەوڵێکە بۆ تێکدانی قۆناغی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا، بەڵام ئیدارەی رووسیا و ئیدارەی کۆماری تورکیا خاوەن ئیرادەیەکی لەو شێوەیەن کە دەتوانن رووبەڕووی ئەو ھەوڵە تێکدەرانەیە ببنەوە".
ئه‌ردۆغان له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئانادۆڵو، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی كرد كه كاتژمێر 6:57 به‌كاتی ناوخۆی توركیا له پێشانگایه‌كدا باڵیۆزی رووسیای له ئه‌نقه‌ره ئاندرێی كارلۆڤی كرده ئامانج.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كارلۆڤ پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه له‌نێو دیپلۆماتكارهكاندا و هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركۆماری ته‌ته‌رستانی بردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا-توركیا و ته‌ته‌رستان-توركیا كۆبوونه‌ته‌وه و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا.
"ئه‌مشه‌و هه‌لی ئه‌وه‌مان بۆ ره‌خسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین گه‌رماو گه‌رم رووداوه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنین. لەگەڵ روودانی رووداوەکە چ خودی خۆم، چ وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی و برادەرانی پەیوەندیدار لە نزیکەوە چاودێری دەکەین، لەم قۆناغە بەتایبەتی دەمەوێت بەناوی گەل و وڵاتەکەم دووبارە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و گەلی رووسیا بکەم. دەزانین کە ئەمە بە تایبەتی ھەوڵێکە بۆ تێکدانی قۆناغی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا، بەڵام رووسیا و کۆماری تورکیا خاوەن ئیرادەیەکی لەو شێوەیەن کە دەتوانن رووبەڕووی ئەو ھەوڵە تێکدەرانەیە ببنەوە".
له‌درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان گوتی: "له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا (له‌گه‌ڵ پوتین) هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوودا به‌تایبه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تیدا زۆر به‌هێزتر و زۆر جیاوازتر پشتیوانی له یه‌كتری بكه‌ین. داوای ئه‌وه‌یان كرد كه له باڵیۆزخانه و کونسوڵخانه و ئه‌و جۆره شوێنانهیاندا رێوشوێنی ئه‌منیی توندتر بگیرێته‌به‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رچه‌نده ئێمه‌ش تكامان كرد به‌و كاره هه‌ستین، به‌ڵام پێداگربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان فڕۆكه‌یه‌ك بنێرن بۆ بردنه‌وه‌ی ته‌رمی كارلۆڤ. هه‌روه‌ها گوتیان كه شاندێكی لێكۆڵینه‌وه ده‌نێرن تا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌نجامبدرێت و پێیان وابوو به‌و جۆره كاریگهریتر ده‌بێت. ئێمه‌ش دووپات‌مان كرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نییه ئه‌و كارانه به هاوبه‌شی ئه‌نجام بده‌ین. له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره‌كاندا فه‌رمان و رێنمایی پێویستمان ده‌ركردووه".