Mazın Asad
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
قودس - AA
ئیسرائیل لە ١٢ی شوباتەوە تاوەکو ئێستا کارمەندێکی فەڵەستینی ئاژانسی ھەماھەنگی و ھاوکاری تورکیا(تیکا)، محەمەد مورتوجای دەستگیر کردووە کە ئەمڕۆ لەوبارەیەوە ماوەی بڕیاری دەستگیرکردنی مورتەجا و قەدەغەی پەخشی سەر ئەو بابەتە درێژکرایەوە
دادگای ناوەندی شارەکانی بیروس و شەبا ئەمڕۆ لە دانیشتنێکدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ مورتەجا و قەدەغەی پەخشی لەوبارەیەوە درێژکردەوە کە ناوبراویش تێدا بەشدار بوو. داواکارییەکە لە لایەن داواکاری گشتی پێشکەش کرا کە دادوەر لە بەرژوەندی ئەو داواکارییەکە بڕیاری دا و لەوبارەیەوە ماوەی کۆتایی ھاتنی دەستگیرکردنی مورتەجا ئاشکرا نەکرا.
پارێزەرانی مورتەجا لەبارەی ئازادکردنی مورتەجا داواکارییەکیان پێشکەش بە دادگا کرد و لە بەرامبەردا دادگا بە مەبەستی ھەڵسەنگاندن لەسەر داواکارییەکە، دانیشتنی داھاتووی بێ ئامادەبوونی مورتەجا بۆ رۆژی یەکشەممە دواخست.
لە چل خولەکی دانیشتنەکە دادگا رێگەی بە گرتەڤیدیۆ لە لایەن رۆژنامەوانان دا کە تێدا مورتەجا بە رۆژنامەوانانی گوت: "چاوەڕێی دوعای گەلی تورکیا دەکەم. لەو باوەڕەدام کارێکی راستم کردووە. من شتێکی ھەڵەم نەکردووە".
دواتر رۆژنامەوانان لە ھۆڵەکە دەرکران و ماوەی بیست خولەکی دیکە دانیشتنەکە بەردەوام بوو.
مورتەجا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی ئاژانسی ھەماھەنگی و ھاوکاری تورکیا(تیکا) کە سەر بە سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیایە، بەرەو دەروازەی سنووری بەیت ھارون (ئەروز) چووبوو و سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی گەشتکردنی ھەبوو، کەچی لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیل دەستگیر کرابوو.
ئاماژە بەوە دەکرێت مورتەجا تۆمەتەکانی "کارکردن لەگەڵ حەماس، ئەندامبوون لە رێکخراوێکی دوژمن، پەیوەندیکردن بە سیخورانی بیانی، ئامادەکاریی پیلان بۆ زیان گەیان بە ئاسایشی وڵات" خراوەتە پاڵ.
-ھەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و باڵیۆزخانەی تورکیا بەردەوامە.
سەرەڕای دەستپێکردنی قۆناغی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل، دەستگیرکردنی کارمەندێکی تیکا لەکاتی چوونی بۆ تورکیا، بووە بە جێی سەرنج.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و باڵیۆزخانەی تورکیا لە نزیکەوە چاودێری قۆناغی دەستگیرکردن مورتەجا دەکەن.
مورتەجا خێزاندارە و خاوەن چوار منداڵە و لە ساڵی ٢٠١٢ بەولاوە لە ئاژانسی تیکا لە کەرتی غەززە کار دەکات.