Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری ئیندۆنێزیا، جۆكۆ ویدۆدۆ كرد بۆ قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه و تسونامییه‌ی له‌و وڵاته روویدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه تره‌مپ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئیندۆنێزیا، جۆکۆ ویدۆدۆ ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تره‌مپ پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ویدۆدۆ كردووه بۆ گیانله‌ده‌ستدراوانی بوومه‌له‌رزه و تسونامییهكهی 28ی ئهیلوول و شیفای به‌په‌له‌ی بۆ بریندارانی كاره‌ساته‌كه خواستووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی كاری نزیكی داوه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیندۆنێزیا و پێشنیازی هاوكاری به‌په‌له‌ی كردووه".