Muhammet Nazım Taşcı
28 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
ئیسلام ئاباد - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆریستان بۆسەر بازگەیەکی ئەمنی لە ناوچەی وەزیرستان لە پاکستان، دوو سەرباز کوژران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە یەکەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی پاکستان (ISPR) بڵاوکراوەتەوە، تیرۆریستان لە ناوچەی داتتا کەلی سەر بە باکووری وەزیرستان بە تەقە ھێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئەمنی و لە ئاکامی پێکدادانی نێوان سوپا و تیرۆریستان دوو سەربازی کوژراوە.
ھیچ زانیاریەک لەسەر ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی کە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە بڵاونەکراوەتەوە.
لە ناوچەکەدا رێکخراوی تیرۆریستیی پاکستان تاڵیبان، خەڵکی مەدەنی و سەربازان دەکەنە ئامانج.