Aras Huseyin
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2020
دھۆک ــ AA
پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر لە ئوفیسی خوی لە بینای پارێزگای دھۆک بەشداری لە ھەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد ، دەنگی بەو وێنانە دا کە لە لایەن پەیامنێران و فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئەنادۆڵووە لە سەرتاسەری جیھاندا، گیراون .
عەلی تەتەر لە چوارچێوی دیاریکردنی "وێنەی ساڵ"ی پەیامنێران و فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو پەیوەست بە رۆژەڤەکانی تورکیا و جیھان لە کۆمەڵەی ھەواڵدا، فۆتۆیەکی پەیامنێر تەیفون کوشکون لەژێر ناونیشانی "ماندوبوونی پزیشک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا"ی، ھەڵبژارد.
پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر لە کۆمەڵەی وەرزش-یش فۆتۆی پەیامنێر فیکری بارلیک بەناونیشانی"یاریگای بالە لە تایەی ئۆتۆمبێل" دا، ھەڵبژارد.
عەلی تەتەر لە بەشی ژیانیش، فۆتۆی پەیامنێر گاولیوم پەین بەناونیشانی " مەرتاڵ بو دەمووچاوی منداڵدا" ھەڵبژارد.
عەلی تەتەر لە ھەڵسەنگاندنی بو وێنەی " ماندوبوونی پزیشک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا " گوتی : "لەم ماوەیەدا کە ڤایروسی کۆرۆنا بە سەر جیھاندا زاڵبوو، پزیشکان ماندووبونێک ئێجگار زۆریان بینیوە و ماندووبونەکەیان جێگای رێز و پێزانینە، لەبەر ئەوە ئەم وێنەیەم ھەڵبژارد".
لە ھەڵسەنگاندنی بو وێنەی "یاریگای بالە لە تایەی ئۆتۆمبێل" پارێزگاری دھۆک گوتی: "ئەم وێنەیە مانای ئەوە دەدات کە ھەموو ئاستەنگێک رێگە لە بەرەوامی ژیان ناگرێت و یاریکردنی منداڵان لە ناو ئەم یاریگایەدا لە سەردەمی کۆرۆناش مانای بەردەوامی ژیانە، بۆیە ئەم وێنەیەم ھەڵبژاردووە".
لە کۆتاییدا سەباەت بە وێنەی مەرتاڵ بو دەمووچاوی منداڵدا" دەلێت ئەو منداڵە سەرتای ژیانی خۆی بە پێکەنینەوە دەست پێدەکات ئەوەش بۆ ئێمە مانای و نموونەیەکی باشە تا کۆ ئێمە لە کاتە سەختەکاندا وا تەماشایی ژیان بکەین.