Mustafa Deveci,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
قودس – AA
پاراگوای رایگه‌یاند کە باڵیۆزخانهکەیان لە قودسی رۆژهەڵاتەوە دەبەنەوە ته‌ل ئه‌بیب.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاراگوای، لویس ئه‌لبێرتۆ كاستیگلیۆنی رایگه‌یاند باڵیۆزخانهکەیان لە قودسی رۆژهەڵاتەوە دەبەنەوە ته‌ل ئه‌بیب و گوتی: "پاراگوای هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه چڕده‌كاته‌وه له پێناو هێنانه‌دی ئاشتییه‌كی به‌رفراوان، دادپه‌روه‌ر و یه‌كجاره‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
لای خۆیشیه‌وه حكوومه‌تی ئیسرائیل دوای ئه‌م لێدوانه به مه‌به‌ستی راوێژ و راگۆڕینه‌وه بانگهێشتی باڵیۆزی خۆی كرده‌وه له پاراگوای.
دوای بڕیاری پاراگوای گواستنەوەی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له قودسی رۆژهەڵاته‌وه بۆ ته‌ل ئه‌بیب نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند کە باڵیۆزخانه‌كه‌ی له پاراگوای داده‌خات و به مه‌به‌ستی راوێژ و راگۆڕینه‌وه بانگهێشتی باڵیۆزی خۆی له‌و وڵاته كرده‌وه.
پاراگوای له دوای ئه‌مریكا و گواتیمالا له ٢١ی ئایاری رابردوو باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس گواسته‌وه.
سه‌رۆكی پێشووی پاراگوای، هوراسیو كارتیس و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی گواستنه‌وه و كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌دا كرد له قودسی رۆژهەڵات.