Mustafa Deveci
28 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
ڕۆژی ٤ی شوبات سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.
ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە، ترەمپ ناتانیاهوی بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، ترەمپ و ناتانیاهو ڕۆژی ٤ی شوبات لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە سەرۆک ترەمپ کە بۆ جاری دووهەم لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا دادەنیشت، وەک یەکەم میوانی بیانی پێشوازی لە ناتانیاهو دەکات.
بە پێی میدیای ئیسرائیلی، لە دیداری نێوان ترەمپ و ناتانیاهو، ئاگربەست لە غەززە و پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.